هۆشیار عەبدوڵا له‌سه‌ر وته‌کانی مەسرور بارزانی هاته‌ده‌نگ
  2019-12-08       1633       

پەرلەمانتارێكی گۆران وەڵامی لێدوانێكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەداتەوە سەبارەت بە "شەفافیەت" و رایدەگەیەنێت كە شەفافیەت بە یاسا بەرجەستە دەبێ نەک قسە.

ئاوينه‌: هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وەڵامی لێدوانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە باسی لە بەرەوپێشچوونی "شەفافیەت" لە كابینەی نوێی حكومەت كردبوو رایگەیاند، ''تا حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجە نەکاتە پرۆژە یاسا و نەینێرێتە پەرلەمان و خەلک نەزانێت داهات و خەرجی چەندە و چۆنە، هەر باسکردنێکی شەفافیەت جگە لە قسە هیچیتر نیە".

بە سەرسوڕمانیشەوە دەپرسێت: "ئەوە چ حکومەتێکە کە بێ یاسا داهات و خەرجی ئیدارە دەدا و باسی سەروەری یاساش دەکا؟".

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند كە "شەفافیەت بە یاسا بەرجەستە دەبێ نەک قسە!".
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×