دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕوداوی هاتوچۆكه‌ی دوێنێ شه‌ممه له‌سه‌ر رێگای بیستانه - قوشته‌په ؛ باوك و كوڕێك به‌ناوه‌كانی ( مام كه‌ریم و بارزان ) گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆش ژنێك كه دایكی به‌رزان ده‌كات گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: له‌و رووداوه‌دا دوو ژن برینداربوون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه خێزانی مام كه‌ریم كه دایكی به‌رزان ده‌كات گیانی له‌ده‌ستداو ژنه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه.
له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا سێ ئه‌ندامى یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستداوه كه پێكهاتوون له كوڕێك و دایك و باوكی.