2019-12-08   824     
ناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئازادكردنی قوتابیه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به زانایێكی ئێران سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و ڕێككاره‌كانی ئازادكردنی ئه‌و قوتابییه‌ی به دادپه‌روه‌رانه ناوبرد.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند كه رێككاره‌كانی ئازادكردنی قوتابێكی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رامبه‌ر به زانایه‌كی ئێرانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه رێككارێكی زۆر دادپه‌روه‌رانه‌یه.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌مه‌ریكا و ئێران له كاتی ئێستادا ده‌توانن ڕێككه‌وتن له‌نێوانیاندا بكه‌ن .