كامه‌ران موكری
  2019-12-08       1245       

ئا: سه‌ڵاح سالار

1
شاعیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانه‌،
خاوه‌نی شیعری جوان و مرۆڤانه‌ و ته‌ڕ و پاراوه‌.
له‌ خانه‌واده‌یه‌كی تێكۆشه‌ری شاری سلێمانییه‌.

2
ناوی محه‌مه‌دی كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی ته‌هایه‌.
نازناوی شیعریی كامه‌ران موكری بۆخۆی داناوه‌.
له‌ 1929 له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی سلێمانی له‌دایكبووه‌.

3
برای تێكۆشه‌ری دێرین نووری ئه‌حمه‌د ته‌هایه‌،
كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كورد.
شاعیر ئه‌حمه‌د ده‌روێش عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ ئه‌خۆل،
دایكبرای كامه‌ران موكرییه‌.

4
كامه‌ران جگه‌ له‌وه‌ی شاعیره‌، هاوكات چیرۆكنووسیشه‌.
ئه‌م شاعیره‌ كه‌سایه‌تییه‌تی لێهاتووی به‌ناوبانگه‌،
له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانییدا هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بووه‌.

5
له‌ خۆپیشاندانی سلێمانی دژی په‌یمانی (پۆرتسمۆس)،
كامه‌ران وتاری به‌ ده‌نگی بڵند ده‌خوێنده‌وه‌ و ده‌یوت:
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی:
یه‌كه‌م كه‌سبوو سلێمانیی ناونا (هه‌ڵمه‌ت و قوربانی).

6
له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا وتاربێژێكی به‌جه‌رگ و دیاربوو،
بۆیه‌ چه‌ندین جار ده‌ستگیركراوه‌ و دوورخراوه‌ته‌وه‌.
ساڵی 1948 له‌ به‌ندیخانه‌ی نوگره‌سه‌لمان به‌ندكراوه‌.

7
ئه‌م شاعیره‌ ئه‌گه‌ر چی تا قۆناغی ئاماده‌یی خوێندووه‌،
به‌ڵام ساڵانێك له‌ كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سلێمانی،
پاشان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بووه‌ته‌ مامۆستای وانه‌بێژ.

8
شیعره‌كانی كامه‌ران، ئاوێنه‌ی تێكۆشانی كوردن.
ڕۆژی‌ 7/12/1986 له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد،
له گۆڕستانی گردی سه‌یوانی‌ سلێمانی به‌خاكسپێردرا.
زۆرترین بینراو
هۆکاری خێرابڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دۆزرایەوە
خالید ره‌نجده‌ر: نیگه‌رانین مامۆستا كرێكار ڕاده‌ستی‌ ئه‌رده‌ن یان عێراق یان ئه‌مریكا كرابێته‌وه‌
رێژه‌ی مردن، باش و خراپی سیستمی ته‌ندروستی ده‌ره‌خات
"حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازه‌ له‌مه‌ودوا 45 - 50 ڕۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شبكات"
په‌رله‌مانتارێك بۆ به‌شیر حه‌داد: بەرنوێژیکردنی کۆمەڵگه‌ بەو شێوەیەی جەنابت، لای خوا قبوڵ نییە
هه‌شت په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌به‌غدا هۆشداری‌ ده‌ده‌نه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌
وه‌زیری‌ ناوخۆ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بێت
وه‌زیری‌ ناوخۆ: بڕیارماندا قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆ تا 10 رۆژی‌ دیكه‌ درێژبكه‌ینه‌وه‌
سوپای پاسدارانی ئێران بۆ له‌ناوبردنی كۆرۆنا هاوكاری ئه‌مریكا ده‌كات
موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌كرێت
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×