2019-12-08   457     
نه‌فتالی بینێت، وه‌زیری به‌رگری ئسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد‌و رایگه‌یاند: ''ئه‌مه‌ی ئێران له سوریا‌و لوبنان ئه‌نجامی ده‌دات وامان لێده‌كات كه سوریا ببێته ڤیه‌تنامێكی بۆ ئه‌وان''.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی مه‌عاریق له‌سه‌ر زاری وه‌زیری نوێی به‌رگری ئیسرائیل گواستویه‌تییه‌وه كه ئیسرائیل وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر بكرێته سه‌ری، كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها نه‌فتالی رایگه‌یاندووه،'' ئه‌گه‌ر ئێران سوور بێت له‌سه‌ر ده‌رنه‌چوونیان له سوریا، ئه‌وا سوریا ده‌بێته ڤیه‌تنامێكی نوێ بۆ ئێران و وڵاته‌كه‌شی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كار بۆ ئه‌مه ده‌كات''.