گۆڕان: ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا نین
  2019-12-08       563       

بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە وتارەكەی دوێنێی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا نین و پێویستە ھەنگاوەکان خێراترو کاریگەرتر بکرێن.

ئاوێنە: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وەزیران هه‌رێمی كوردستان دوێنێ(شەممە) له‌ وتارێكی تایبه‌ت به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی 100 رۆژی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م رایگه‌یاند، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەشزانم هاوڵاتیان چاوەڕوانی زیاتریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.

سەبارەت بە وتارەكەی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند"روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایە کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی سیاسیی گشتگیری ھەیە و پرسی چاکسازی وەک ئەولەویەت سەیردەکات. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی کردوە و، بەگرنگیەوە دەڕوانێتە ھەمو ھەوڵێک و ھەنگاوی چاکسازی."

بزوتنەوەی گۆڕان وتوشیەتی"لەم چوارچێوەیەدا، بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە و، پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر بکرێ و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە."

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی

پەیوەندیدار بە وتاری بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئەدائی حکومەت لە(١٠٠) رۆژی رابردودا.

روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایە کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی سیاسیی گشتگیری ھەیە و پرسی چاکسازی وەک ئەولەویەت سەیردەکات. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی کردوە و، بەگرنگیەوە دەڕوانێتە ھەمو ھەوڵێک و ھەنگاوی چاکسازی.

لەم چوارچێوەیەدا، بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە و، پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر بکرێ و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە.

ژوری رۆژنامەوانی

 ٨ی ١٢ی ٢٠١٩

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×