له‌ ئێران ژمارەی قوربانیانی ئەنفلۆنزای بەراز گەیشتە ٨١ كەس
  2019-12-09       1793       

پەتای ئەنفلۆنزای بەراز لە شارە جیاوازەكانی ئێران بڵاوبوەتەوە و بەهۆیەوە دەیان كەس گیانیان لە دەستداوە و هەزاران كەسیش سەردانی ناوەندە تەندروستیەكانیان كردوە.

ئاوێنه‌: میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە كە لە شارە جیاوازەكانی ئێران بەهۆی پەتای ئەنفلۆنزای بەراز-ەوە (٨١) كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەشت هەزار كەسیش سەردانی ناوەندە تەندروستییەكانیان كردووە.

هاوكات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند پەتای ئەنفلۆنزای بەراز لە ئێران مەترسیی گەورەی دروستكردووە، لەبەرئەوەی هەرێمی كوردستان دراوسێی وڵاتی ئێرانە و مەترسیی بۆ ئێمەیش دەبێت، بۆیە كاری خۆمان دەكەین و نەخۆشخانەكان ئاگاداردەكەینەوە كە لە حاڵەتی لەو شێوەیەدا وەزارەت ئاگاداربكەنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتیشی كۆمەڵێك رێنمایان لەسەر خۆپارێزیی لە ئەنفلۆنزای بەراز لە بەغدا-وە پێگەیشتووە، ئەم رێنماییانە گشتاندنی بۆ دەكەن لەگەڵ هۆبەی خۆپارێزیی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی دەنێرن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×