2019-12-09   1040     
سانا مارین، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی فینلاند كه ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆک كۆماری وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ده‌بێته گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌کەی.
ئاوێنه: هەروەها سانا مارین، سەرۆک وەزیرانی نوێی فینلاند نازناوی گەنجترین سه‌رۆك وه‌زیران لەسەر ئاستی جیهان بەدەست دەهێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئانتی رینی، سه‌رۆكوه‌زیرانی فینلاند به‌هۆی له‌ده‌ستدانی پشتیوانی هاوبه‌شه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، پارتی سۆسیال دیموكرات (SDP)، سانا مارین-ی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ پێشنیازكرد.
حكوومه‌تی نوێ كه سبه‌ی رادەگەیەنرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆک كۆماره‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت، سانا مارین-ی تەمەن ٣٤ ساڵ ده‌بێته گه‌نجترین سه‌رۆكوه‌زیران له جیهاندا.
له‌م نێوه‌نده‌دا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئانتی رینی كه ده‌ستی له‌کاركێشاوه‌ته‌وه بكرێت به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها تا به‌ستنی كۆنگره كه ساڵی داهاتوو ده‌كرێت وه‌ك سه‌رۆكی گشتیی پارتی سۆسیال دیموكرات (SDP) ده‌مێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر له كۆنگره‌ی پارتی سۆسیال دیموكرات (SDP)دا، سانا مارین به سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه هەڵببژێردرێت، ئه‌وا ته‌واوی سه‌رۆكی پارته‌كانی نێو هاوپه‌یمانی چه‌پڕەوەکان ده‌بن به ئافره‌ت.