بە پێی نوێترین ڕاپرسی ناوخۆیی ئاکەپە، ڕێژەی دەنگەکانیان بۆ 26% دابەزیوە
  2019-12-09       1155       

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەبردنی ئاکەپەدا، نوێترین ڕاپرسی هەڵبژاردن خرایە بەردەم ڕەجەب تەییب ئه‌ردۆغان سەرۆکی گشتی ئاکەپە و سەرۆک کۆماری تورکیا.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی، ڕاپرسییەکە لە لایەن دەزگای ڕاپرسی کۆندا (KONDA ) وە ئەنجام دراوە، و بە پێی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە ئەگەر لە ئێستادا هەڵبژاردن لە تورکیادا بکرێت، ئەنجامەکان بەم شێوەیە دەبێت:

ئاکەپە: 26.8 لە سەد
جەهەپە: 15.5 لە سەد
ئیی پارتی: 9.1 لە سەد
مەهەپە: 8.7 لە سەد
هەدەپە: 6 لە سەد

ئەوەی جێی سەرنج بوو لە ڕاپرسییەکەدا بریتیی بوو لە زیادکردنی ڕێژەی دەنگی ئەو کەسانەی بڕیاریان نەداوە یاخود دەنگ نادەن بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر لە ئێستادا ڕێژەی ئەو کەسانەی دەنگ نادەن یاخود بڕیاریان نەداوە گەیشتووەتە ڕێژەی ٣٣ لە سەد.

عەبدولقادر سێلڤی نووسەر لە ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی، لە نووسینێکیدا سەبارەت بە ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە ڕایگەیاند: ''لە قۆناغێکی وەک ئێستادا کە باس لە درووستکردنی چەند پارتێکی سیاسی نوێ دەکرێت، بووەتە هۆی ئەوەی ڕێژەی ئەو کەسانەی هێشتا بڕیاریان نەداوە یاخود دەنگ نادەن بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر زیاد بکات. ئایا زیادبوونی دەنگە بێلایەنەکان ئاماژە بۆ چی دەکەن؟ پێدەچێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگی بێلایەنەکان ئەنجامی هەڵبژاردنەکە یەکلایی بکەنەوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×