پۆلیسی راپەرین دەستگیركردنی 11 تۆمەتبار رادەگەیەنێت
  2019-02-12       474       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەریین دەستگیركردنی 11 تۆمەتبار رادەگەیەنێت، باس لەوەش دەكات ژمارەیەك لەدەستگیركراوەكان تۆمەتبارن بە تاوانی فێڵكردن لە هاوڵاتیان‌و بردنی پارەكانیان.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەستگیركردنی 11 تۆمەتباری راگەیاند، دەشڵێت " لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی لەدادگاكانەوە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە ، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 11 تۆمەتباریان دەستگیركرد".

 


راگەیەنراوەكەی پۆلیس

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 11 تۆمەتبار دەستگیردەكەن


لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی لەدادگاكانەوە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە ، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 11 تۆمەتباریان دەستگیركرد .


- چوار تۆمەتبار دەستگیركران بەپێی ماددەكانی 453 و 456 كە فێلیان لە هاوڵاتیان كردووەو پارەی هاوڵاتیانیان بەفێڵ بردووە .

- سێ‌ تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەی 11ی زیادەڕۆیی بۆسەر موڵكی دەوڵەت .

- دوو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 377 ، ناپاكی خێزانی .

- تۆمەتبارێكی تر بەپێی ماددەی 428 دەستگیركراوە كە پێشێلی شوێنی نیشتەجێبونی كردووە .

- تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە كە منداڵێكی شێلاوەو هەڵاتووەو لە ئێستادا بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ ڕاگیراوە .


هاوكات دەست گیراوەبەسەر دووتانكەری گازدا كە بەدەر لەڕێنماییەكانی لیژەنەكانی قایمقامیەت گازەكەیان فرۆشتووە .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×