سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڕگەیەكی دیكەی بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمان زیاد كرد كە بریتییە لە تاوتوێكردنی كێشەی كارەباو دابەشكردنی سوتەمەنی بەسەر هاوڵاتیاندا.
ئاوێنە: دوێنێ یەكشەممە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی سێشەممەی بڵاوكردەوە كە دو بڕگەی لەخۆدەگرت كە ئەوانیش بریتین بون لە: ئەنجامدانی خوێندنه‌وه‌ى دوه‌م بۆ پێشنیاره یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان و ئەنجامدانی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیاره بڕیارى (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان).
بەڵام ئەمڕۆ دوشەممە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕگەی سێیەمیان بۆ دانیشتنەكەی سبەینێ زیاد كردوە.
بەپێی قسەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕگە زیادكراوەكە پێكدێت لە: قسه‌كردن و تاوتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌باى نیشتیمانی و دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا.
سەرۆكایەتی پەرلەمان وتویەتی، لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان ئەو بڕگەیە بۆ دانیشتنەكە زیادكراوە.
بڕیارە پەرلەمانی كوردستان سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی سبەی سێشەممە كۆببێتەوە.