دەستەی دەستپاكی عێراق: لەماوەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ ٢٥٦ كەس دەركراوە
  2019-12-10       528       

دەستەی دەستپاكی عێراق بە مەبەستی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، دەستەی دەستپاكی عێراق، فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ نزیكەی ٢٠ وەزیر و پەرلەمانتار دەركردووە.

ئاوێنە: دەستەی دەستپاكی عێراق لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و تەنیا لەماوەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ ٢٥٦ كەس دەركراوە كە ٩ كەسیان وەزیر و پلەتایبەن و بەشێكیان ئێستا لە پۆستەكانیان بەردەوامن، هەروەها فەرمانی دەستگیركردن بۆ ١٢ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەركراوە، كە ١٠ كەسیان ئەندامی ئەم خولەی ئەنجومەنەكەن.

هەروەها فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ نزیكەی ١٧٠ پارێزگار و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەركراوە و نزیكەی ٧٠ كەسی تریش كە تۆمەتیان بەسەردا ساغ بۆتەوە، رەوانەی دادگای كراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×