ئەمڕۆ گۆڕان و پارتی كۆدەبنەوە
  2019-12-10       1052       
وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی نێوانیان كۆدەبنەوە.

ئاوێنە: بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان كە پێكدێن لە جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی راپەڕاندن و مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە گەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆببنەوە.

بەپێی زانیاری سەرچاوە ئاگادارەكەی گۆڕان، كۆبوونەوەكە بە مەبەستی گفتوگۆكردنە لەسەر كۆمەڵێك پرسی حكومڕانی هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەكان و بەغدا.

پارتی دیموكراتی كوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كابینەی نوێی هەرێمی كوردستانی پێكهێناوە، بەڵام دوای 5 مانگ لە دەستبەكاربوونی كابینەكە هێشتا چەند پرسێكی بواری چاكسازی و پرسی دەستور یەكلانەبۆتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×