پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات
  2019-12-10       1300       

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان به‌رێوه‌چوو ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان بەشداری لە بۆنەیەکی رووبەڕيووبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی کردووە لە هەلەبجە.

ئاوێنه‌: کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ٣ تەوەر دەبێت ئەوانیش بریتین لە:

هاوکات لە بەرنامەی کاری پەرلەماندا ئاماژە بە دوو بڕگەی جیاواز دراوە و بڕگەکان پێکهاتووە لە:

یەکەم: خویندنەوەی دووەمی پێشنیازە یاسای (رێکلامی بازرگانی لە هەریمی کوردستان) بەپێی حوکمی ماددەکانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازە بڕیاری (رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان) بەپێی حوکمی ماددەکانی (٧٩، ٨٠، ٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

سێیەم: تاوتوێ کردنی پرسی کارەبا.

لەسەر داوای ئازاد کورەچی، سەرۆکفراکسیۆنی لیستی میللەت سیفەتی بە پەلە درایە ێشنیازە بڕیاری (رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان). داواکارییەکە خرایە دەنگدان و بە کۆی ٥٥ دەنگی پەرلەماتاران پەسەند کرا.

وێڕای ناڕەزاییەکانی فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند کە پێکهاتەی تورکمان پێکهاتەیەکی رەسەنی هەرێمی کوردستانە و داواکارییەکەیان دەنگی پێویستی بەدەست هێناوە. بۆیە لە ماوەی هەفتەیەکدا راپۆرتی بۆ ئامادە دەکرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×