وەزیری کارەبا هۆکاری کەمبونەوەی کارەبای ئاشکراکرد
  2019-12-10       1478       

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم لەبارەی کێشەکانی کارەباوە ڕایگەیاند، بۆئەوەی چارەسەری کێشەی کارەبا بکەین تەنیا زیادکردنی مێگاواتەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا چارەسەر نیە بەڵکو دەبێت لە بنەڕەتەوە چارەسەری بکەین. 

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێ شەممە لەدانیشتنی پەرلەماندا تاوتوێکردنی کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی یەکێک بوو لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە، وەزیری کارەباش میوانداری کرا، لە کۆبونەوەکەدا کەمال محەمەد وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی کارەبا پێویستە لەبنەڕەتەوە بەکارهێنان و پێدانی کارەبا ڕێکبخرێتەوە.

وتیشی ئەگەر ڕێکخستنەوە بۆ کارەبا نەکرێت تەنها مێگا واتەکانی کارەبا زیاد بکرێت ناتوانین کێشەی کارەبا چارەسەر بکەین.ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا پێویستمان بە زیادکردنی هەزار مێگاواتی دیکە کارەبا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستمان بە ١٤٧ ملیۆن دۆلار هەیە.
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا ده‌كات، پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك بكرێته‌ پرۆژه‌ی نیشتمانی و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "دانانی پێوه‌ری زیره‌ك له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه‌ زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر كاره‌با نامێنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "كاره‌بای به‌رده‌وام دراوه‌ته‌ هه‌ریه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان، گرتوخانه‌كان، پرۆژه‌كانی ئاو، فڕۆكه‌خانه‌كان، فه‌رمانگه‌كانی كارتی نیشتمانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بودجه‌ی پێویستیشتمان له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێت به‌ته‌واوی ده‌توانین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با بكه‌ین، له‌ئێستاشدا ملیۆنێك و 574 هەزار هاوبه‌شی كاره‌بامان هه‌یه‌".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×