دیندار زێباری: زیاتر لەسێ هەزار و ٥٠٠ رفێندراوی‌ ئێزدی رزگاركراون
  2019-12-10       1314       
دیندار زێباری
دیندار زێباری ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ تا ١٨ی‌ مانگی‌ رابردو زیاتر لەسێ هەزارو ٥٠٠ رفێندراوی‌ ئێزدی رزگاركراون‌. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ زیاتر لەیەك ملیۆن‌و ٣٧ هەزار ئاوارە لەهەرێم بونیان هەیە.

ئاوێنه‌: دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لەحکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەكۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ١٨ی‌ مانگی‌ رابردو زیاتر لەسێ هەزارو ٥٠٠ رفێندراوی‌ ئێزدی رزگاركراون‌و هەزارو ٢٠٠ كەسیشیان نێردراون بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی‌ راهێنانی‌ دەرونی.

وتیشی‌، بەپێی ئامارەكانی JCC زیاتر لەیەك ملیۆن‌و ٣٧ هەزار ئاوارە لەهەرێمدا بونیان هەیەو هەروەها ئەو ٣٩ كەمپەشی‌ لەهەرێم هەبون، هەمویان ماون نەك كەمیان نەكردووە، بەڵكو زیاتریش بون.

ڕاشیگەیاند، هەرێمی‌ کوردستان پێشوازی لە ١٣٥ هەزار ئاوارەی مەسیحی كردووە، هەروەها ٣٦٠ هەزار ئاوارەی ئێزدیش کە تا ئێستا بەشی زۆریان لەکەمپەکانی‌ هەرێمدا ماونەتەوە.

ئاماژەی‌ بەوەشکرد، دەربارەی‌ رادەستكردنی چەکدارە  دەزگیرکراوەکانی‌ داعش بەحكومەتی فیدراڵ، تا ئێستا ئەوانەی لەئاسایشی هەولێرەوە رادەستكراون ژمارەیان گەیشتوتە ١٢٢٥ دەستگیرکراو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×