2019-12-10   1077     
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا كۆتاییهێنان به‌یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه- له‌سوریا ده‌مێننه‌وه.
ئاوێنه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی سوریاوه‌و بوونی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌و وڵاته ڕایگه‌یاند، "پرسیار ده‌كه‌ن كه‌ی له‌سوریا ده‌كشێنه‌وه. ئێمه كه‌ی تیرۆریستانمان له‌وێ راماڵی، ئه‌وكاته ده‌رده‌چین".
وتیشی، "ئه‌جێندایه‌كی شاراوه‌مان نییه له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا. له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌نگاوی رون‌و راشكاو ده‌نێین. پێموایه به‌یه‌كه‌وه ئاشتی له‌ناوچه‌كه بەدیده‌هێنین".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه وتی، "ئه‌جێندای شاراوه‌ی نییه. چی بزانێت زۆر به‌ڕون‌و ئاشكرایی ده‌یڵێت. به‌رامبه‌ر به‌من زۆر به‌ڕونی ده‌یڵێت، منیش زۆر به‌ڕونی به‌خۆی ده‌ڵێم".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ئه‌ندامێتیی وڵاته‌كه‌ی له‌یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، "ده‌ڵێن ئێوه ژماره‌ی دانیشتوانتان زۆر زۆره. له‌بنه‌ڕه‌تدا هۆكاری راسته‌قینه ئه‌مه نییه. هۆكاری راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه ئێمه موسڵمانین".