2019-12-10   1656     
رێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتێكی ئاڵتونیی بەخشییه دایكە شەریفە، دایكی ڕامین حسێن پەناهیی.
ئاوێنه: ساڵی رابردو كورێكی دایكە شەریفە بەناوی رامین حوسێن پەناهی لەسەر بیرورای سیاسی لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارە دراو كورێكی دیکەشی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچو، بەڵام دواتر ئازادكرا.
ئەمرۆ سێشهممه، لەمەراسیمێكدا كە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی خێرخوازییەوە ڕێکخرابو، خەڵاتی ئەڵتونی بەخشرایە دایكە شەریفە.
ئەمجەد حوسێن پەناهی، كوری دایكە شەریفە بەنوێنەرایەتی بنەماڵەكەی ئامادەی مەراسیمەكە بو، لەمیانەی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا ڕایگهیاند، "دڵخۆشین كە رێكخراوێكی بواری مرۆیی كە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتیەوە رێگای پێدراوە ئەمساڵ لەهەشتەمین خەڵاتیدا خەڵاتی بەخشیە دایكم وەكو دایكێكی تێكۆشەو خۆراگرو قارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان."
وتیشی، "ئێمە وەكو بنەماڵەی رامین هەموكات خەباتو تێكۆشانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئاشتیو ئازادی لەڕۆژهەڵاتی كوردستان ، بێگومان خەڵکی باشوری كوردستانیش هەمووكات هاوكار و پشتیوانی بنەماڵەكەمان بون لەكاتی ئەنجامدانی چالاكی بۆ رامینی برام بەر لەسێدارەدانی، بۆیە ئێمە شەرەفمەندین كە كورێكمان لەپێناو كوردایەتیو خەباتی سیاسی لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارە دراوە."