ڤیدیۆ.. چالاکییەکی گەریلاکانی په‌كه‌كه‌ له‌سیدەکان
  2019-02-12       2015       

سایتی‌ گەریلا تی ڤی، ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی په‌كه‌كه‌ی‌ لەگردی لێلکانی دەڤەری سیدەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە کە تێیدا سێ سەربازی سوپای‌ تورکیا کوژراون.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، گەریلا تیڤی نوێتین ڤیدیۆی جالاکی گەریلاکانی هەپەگەو یەژاستاری لەهه‌رێمی‌ کوردستان بڵاوکردەوە کە چالاکییەکە دوێنێ ئەنجامدراوە.

دەربارەی ئەنجامی چالاکییەکە، ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاندووە، "گەریلاکانمان لەگردی لێلکان، چالاکییەکیان دژی ئەو سەربازانەی سوپای تورک-ی دگیرکەر ئەنجامداوە، کە لەخاکی باشوری کوردستاندا جێگیربون، لەئەنجامدا، ئەوەی ڕون بووەتەوە سێ سەربازی تورک کوژران".

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، "دوای چالاکییەكه‌ سوپای تورکیا بەفڕۆکەی شەڕکەرو هاوان سنورەکەیان بۆردومانکردووە، بریندارو تەرمەکانیشیان بەفڕۆکە گواستووەتەوە".

هەپەگە دەربارەی گەریلاکان ڕونیکردووەتەوە کە هیچ زیانێک بەگەریلاکان نەگەیشتووە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×