عەلی حەمە ساڵح: پرۆژەی‌ چاكسازیی له‌زیاتر لە ٢٠ مادە پێکدێت‌و بابەتی گرنگی تێدایە
  2019-12-10       1421       
عەلی حەمە ساڵح
عەلی حەمە ساڵح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پرۆچه‌ چاكسازییه‌ی‌ بڕیاره‌ سبه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران په‌سه‌ندی‌ بكات  لەزیاتر لە ٢٠ مادە پێکدێت‌و بابەتی گرنگی تێدایە.

ئاوێنه‌: عەلی حەمە ساڵح، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت، "بۆ من ھەستێکی پڕ لەشانازییە، ئەوەی ١٠ ساڵە لەسەر گەندەڵی‌و نادادی باسی دەکەین، سبەی لەئەنجومەنی وەزیران بەشێکی دەبێتە پرۆژەی ھەموان."

راشیگه‌یاندووه‌، "پرۆژە کە لەزیاتر لە ٢٠ مادە پێکدێت‌و بابەتی گرنگی تێدایە، بەڵام دۆسیەی چاکسازیی لای ئێمە لەمە فراوانترەو ئێستا کار بۆ چاکسازیی لەچەندین بواری تر دەکەین."

بڕیاره‌ سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوەو لەکۆبونەوەکەدا پرۆژه‌ یاسای "چاکسازیی لەخانەنشینی‌و موچەو دەرماڵەو بەخشین‌و ئیمتیازاتەکانی دیکە لەهەرێمی کوردستان" تاوتوێ ده‌كرێت‌و پێده‌چێت په‌سه‌ند بكرێت‌و ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان بكرێت.

عەلی حەمە ساڵح رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌كه‌ ئه‌م بوارانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت:

-دۆسیەی نەوت
-خاڵە سنوریەکان
-باج
-ھەمواری یاسای وەبەرھێنان
-یاسای تایبت بەڕێگری لەقاچاخی دەرمان
-رێگری لەقاچاخی نەوت
-دروستکردنی سندوقی داھاتی نەوت
-پاراستنی بەرھەمی خۆماڵی
-دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای چاکسازی
-چەندین پرۆژەی دیکە

ناوبراو جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌  "بەدڵنیای لەپاڵ کارکردن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژانە، لەبونی گەندەڵی بەھەمو توانایەک دژایەتی دەکەین‌و لەپێنج مانگی رابردو ئیشمان لەسەر ٢٠ دۆسیەی گرنگ کردوە، ھەرکەسێکیش ئاستەنگی دروستکرد قسەی جدیمان بەرامبەری دەبێت."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×