وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی: حكومەت بڕیاری داوە قەرزەكانی لە كۆمپانیاو سەرمایەداران وەربگرێتەوە
  2019-12-11       1423       

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە لەماوەیەكی دیاریكراودا قەرزەكانی لە سەرمایەدارو خاوەن كۆمپانیاكان وەربگرێتەوە كە بڕەكەی 741 ملیار دینارە.

ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە‌ ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە هەمو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە، كە بڕەكەی 741 ملیار دینارە."

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی وتیشی "لە ماوەیەكی نزیكدا حكومەت كاتێكیان بۆ دیاری دەكات، هەروەها دەرفەتیشیان پێ دەدات بۆ ئەوەی حیسابی خۆیان بكەن و لەو ماوەیەشدا كە دیاری دەكرێت پارەكە بگەڕێننەوە، ئەگەر ‌نەشیگەڕێننەوە، ئەوا توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و دەخرێنە لیستی ڕەش و دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگیرێت."

پێشەوا هەورامانی رونیشی كردەوە، حكومەت بەدوای سەرچاوەی داهاتدا دەگەڕێت و پێویستی بەو پارەیە هەیە كە لای سەرمایەدارانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×