توركیا بەداخستنی بنكەی ئاسمانی ئینجەرلیك هەڕەشە لە ئەمریكا دەدات
  2019-12-11       1620       

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشەی داخستنی هەردو بنكەی سەربازیی ئینچەرلیك و  دەكات ئەگەر ئەمریكا سزا بەسەر وڵاتەكەیدا بسەپێنێت.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی توركیا(ئەنادۆڵۆ)، مەولود چاوشئۆغلۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی راستەوخۆی كەناڵی "خەبەر ئەی"دا رایگەیاندوە"پێویستە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا تێبگەن کە بە خۆسەپاندن ناتوانن بگەن بە ھیچ دەرئەنجامێک".

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی تورکیا، چاوشئۆغڵو رایگەیاندوە کە ئەگەر لە ئەمریکا بڕیاری سزا بەسەر تورکیادا بدرێت، ئەوا پرسی داخستنی بنكەی ئاسمانی ئینجەرلیک و کورەجیک دێتەگۆڕێ. 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×