2019-02-12   1129     
هێمن هه‌ورامی
پارتی دیموكراتی كوردستان هێمن هه‌ورامی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كاندید ده‌كات‌و هێشتا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كاندیدی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی رێككه‌وتنی سیاسی یه‌كێتی‌و پارتی، بریاره 18ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و تێیدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت.
میدیای پارتی بڵاویكردۆته‌وه كه پارتی هێمن هه‌ورامی بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستنیشانكردوه‌و له‌كۆبونه‌وه‌ی 18ی شوباتدا به‌ره‌سمی كاندید ده‌كرێت بۆ ئه‌و پۆسته.
به‌پێی رێككه‌وتنی یه‌كێتی‌و پارتی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ناوی هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی ئه‌و حزبه بێگەرد تاڵەبانی‌و رێواز فایەق دێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، به‌ڵام هێشتا یه‌كێتی كاندیده‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.