ماڵپەڕی كەركوك ناو، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەزاری دو سەرچاوەوە رایگەیاند،
درەنگانی شەوی رابردو، دو هاوڵاتی كه‌ركوكی له‌سه‌ر رێگای دیاله لەلایەن
چەكدارانی نەناسراوەوە رفێنراون كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی ئاسایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانه.
ئاوێنە، كەركوك ناو: دره‌نگانی شه‌وی رابردو، 10ی كانونی یه‌كه‌م له‌رێگایه‌كی
سه‌ره‌كی سنوری پارێزگای دیاله، سێ هاوڵاتی خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كه‌ونه كه‌مینی چه‌كدارانی
نه‌ناسراوه‌وه‌و ته‌نیا یه‌كێكیان رزگاری ده‌بێت.
یه‌كێك له بێسه‌روشوێنه‌كان ناوی ناجی زاهیر، كارمه‌ندی ئاسایشی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی قه‌زای داقوقه به‌ڵام له گه‌ڕه‌كی
عه‌سكه‌ریی شاری كه‌ركوك نیشته‌جێیه‌و پاسه‌وانی لێپرسراوێكی ئاسایش بوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش به (كه‌ركوك ناو)ی
وت "درەنگانی شەوی ڕابردو لەگەڵ دو کەسی دیکەدا بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل چونەتە
سنوری پارێزگای دیالە، لەوێ لەلایەن ژمارەیەکـ چەکداره‌وه رفێنراون".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ناجی له شه‌وی رابردوه‌وه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی
داخراوه‌و له‌و دو كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا بون، ته‌نیا یه‌كێكیان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه
رزگاركراوه.
كه‌سوكاری رفێنراوه‌كان هێشتا سكاڵای یاساییان له‌لای هێزه ئه‌منییه‌كان تۆمارنه‌كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و سێ كه‌سه
له‌رێگه‌ی به‌ره‌و دیاله رفێنراون و دوای كه‌مێك یه‌كێكیان ئازادكراوه، به‌ڵام
دوانیان بێسه‌روشوێنن له ئێستادا، له نێویاندا كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش. چه‌كداره‌كان
ته‌نیا به ته‌له‌فۆن ئه‌وه‌نده‌یان به كه‌سوكاریان وتوه له به‌رانبه‌ر بڕه
پاره‌یه‌كدا ئازادده‌كرێن".
زۆربه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ركوك به‌ره‌و پارێزگاكانی تری عیراق، له
2003وه جێی چه‌ندین روداوی توندوتیژی و كوشتن بون، به تایبه‌ت رفاندنی خه‌ڵك له
به‌رانبه‌ر پاره‌دا، جگه له مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش و گروپه توندڕه‌وه‌كانی
تر.