چەند یەكەیەكی سوپای سوریا لەسەر رێگەی ئێم4 جێگیركران
  2019-12-11       822       

هێزەكانی سوپای سوریا لەسەر رێگەی نێودەڵەتی ئێم4 لەنێوان حەسەكەو حەڵەب جێگیركران و رێگەش بەڕوی هاتوچۆدا كرایەوە.

ئاوێنە: لیوا ئەحمەد شەریف ئەحمەد، فەرماندەی سەربازی سوپای سوریا لە پارێزگای حەسەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە كەناڵی روسیا تودەی راگەیاند، رێگەی نێودەوڵەتی ئێم4 لەنێوان حەسەكەو حەڵەب بەڕوی هاتوچۆدا كراوەتەوە ئەوەش دوای ئەوەی پڕۆسەی جێگیركردنی چەند یەكەیەكی سوپای سوریا لەسەر ئەو رێگەیە كۆتایی هات.

پەیامنێری كەناڵەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بەپێی چەند بڕگەیەكی رێككەوتنی نێوان روسیاو توركیا كە دزەیان پێكراوە، توركیا پاشەكشە بە گروپە میلیشیاكانی هاوپەیمانی خۆی دەكات بۆ دوری چوار تا پێنج كیلۆمەتر لە باكوری رێگەی نێودەوڵەتی ئێم4 و هەروەها هەسەدەش بە هەمان دوری لە باشوری رێگەكە دەكشێتەوەو لە وێسگەی بەنداوی "تشرین"یش كارەبا دەدرێت گرێسپی و سەرێكانی.

كەناڵەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەكانی توركیا لە ماوەی داهاتودا دەست دەكەن بە گەڕانی هاوبەش لەسەر رێگەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×