هێزەكانی رزگاریی عەفرین كوژرانی نۆ چەكداری میلیشیاكانی سەربە توركیای راگەیاند
  2019-12-11       800       

هێزەكانی رزگاریی عەفرین كوژرانی نۆ چەكداری میلیشیاكانی سەربە توركیای لە چەند چالاكییەكی شەڕڤاناندا لە عەفرین و ئیعزاز راگەیاند.

ئاوێنە: هێزەكانی رزگاریی عەفرین، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هێزەكانیان رۆژی 8ی ئەم مانگە لەنێوان گوندی "مەیدانكێ" و "گەرمك" لەناحیەی "شەرا"ی سەربە عەفرین، گروپی "سوڵتان موراد"ی میلیشیاكانی سەربە توركیایان كردۆتە ئامانج و تێیدا سێ چەكداری ئەو گروپە كوژراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەمان رۆژ هێزەكانیان لە نێوان هەردو گوندی "برادی" و "كەفرنەبو" لە ناحیەی "شێراوا"ی سەربە عەفرین چەكدارانی گروپی "فەیلەقی شام"ی میلیشیاكانی سەربە توركیایان كردۆتە ئامانج و لەئاكامدا چەكدارێكی گروپەكە كوژراوەو یەكێكی دیكەش بریندار بوە.

بەیاننامەكەی ئەوەشی خستۆتەڕو كە رۆژی 9ی ئەم مانگە هێزەكانیان لە دەوروبەری شاری ئیعزاز، گروپی "حەمزە"ی میلیشیاكانی سەربە توركیایان كردۆتە ئامانج و لەئەنجامدا پێنج چەكداری ئەو گروپە كوژراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×