2019-02-12   537     
به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌رۆژی 18ی شوبات بڵاوكرایه‌وه‌و به‌پێی كارنامه‌كه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌نیا تاوتوێی ره‌وشی ئه‌منی‌و ئیداری پارێزگاكه ده‌كرێت.
ئاوێنه: رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی 18ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی كارنامه‌كه، كاتژمێر 10ی پێش نیوه‌ڕۆی 18ی شوبات كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستپێده‌كات‌و دواتر تاوتوێی ره‌وشی ئه‌منی‌و ئیداریی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك ده‌كرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خشته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پرسی پارێزگار‌و ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته یه‌كلا ناكرێته‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه ته‌نیا بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌منی‌و ئیداریی كه‌ركوك ده‌بێت.