2019-12-11   2679     
لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی وڵات لە کۆنگرێسی ئەمریکا لیستێکی دروست کردووە بۆ سزادانی تورکیا و لە سزاکاندا ناوی ئەردۆغانیش هەیە.
ئاوێنه: لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لیستی ئەو کەس و لایەنانەی ئامادە کردووە لە تورکیا بۆ سزادانیان، جارێ دیار نییە کە کەی ئەو یاسایانە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و کەی سزاکان بەسەر تورکیا دەنگی لەسەر دەدرێت و کەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەو لیستی سزایانە لە ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەم دەنگی لەسەردرا و دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی پیران بە بەڵی دەنگی لەسەر دەدرێت سزاکان دەخرێنە بەردەمی سەرۆکی ئەمریکا و ئەگەر سەرۆک واژۆی لەسەر بکات ئەوا سزاکان بەسەر تورکیادا دەسەپێندرێت.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی وڵات جیم ڕیچ وتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی لێدوانێکیدا لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا وتی کە نایەوێت سزاکان جارێ بسەپێندرێت لەکاتێکدا پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەرەو دۆخێکی ناهەموار چووە لەدوای کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-٤٠٠ لە ڕوسیا لە لایەن تورکیاوە.
لە ٢ی مانگی کانونی یەکەم سیناتۆری کۆماریەکان لیندسی گراهام و سیناتۆری دیموکراتەکان کریس ڤان هۆڵێن نامەیەکیان نوسی بۆ مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. لە نامەکەدا دوو سیناتۆرەکە دەڵێن کە هیلاک بوون لە ئارامگرتن و دەبێت بە زووترین کات یاسا بسەپێندرێت ئەگەرنا دەبێت بە پەیامێکی خراپ بۆ وڵاتەکانی جیهان. هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە وازرەتی دەرەوەی ئەمریکا نەکراوە دەربارەی ئەو نامەیەی دوو سیناتۆرەکە. پۆمپیۆ لە ٢٦ی کانونی دووەم وتی تورکیا نیگەرانی هەیە لەسەر تاقیکردنەوەی سیستمە بەرگریەکەی ڕوسیا و گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیا بەردەوامە.
سزاکان ئەردۆغان و خێزانەکەشی دەگرێتەوە
بەپێی زانیاریەکان سزاکان ئەم سەرکردانە دەگرێتەوە:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
جێگری سەرۆک فواد ئۆکتای
وەزیری بەرگری هولویس ئاکار
وەزیری دەرەوە مەولوت چاوشئۆغڵو
وەزیری خەزێنە و دارایی بێرات ئالبایراک
وەزیری بازرگانی روهسار پێکجان
وەزیری وزە فاتیح دۆنمێز
سزاکانی بۆ چالاکیە سەربازیەکان بەم شێوەیەیە:
سزاکان بۆ ئەو ولاتانە دەبن کە یارمەتی سەربازی دەنێرن بۆ تورکیا و بازرگانی سەربازی لەگەڵ تورکیا دەکەن. سزاکان فڕۆکەی جەنگی دەگرنەوە و بازرگانی فڕۆکەی جەنگیش دەگرێتەوە. سزاکان کەرەستەی ئۆتۆمبێلیش دەگرێتەوە. هەروەها ئەو کەرەستانەی لە لایەن سوپای تورکیاوە بەکاردێت.
بەپێی خاڵی چوارەمی سزاکان سەربازانی ئەمریکا نابێت فیشەک بفرۆشن بە سوپای تورکیا و هەروەها نابێت کەرەستەی سەربازی تریش بفرۆشن بە تورکیا. هۆکاری تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا کڕینی سیستمی بەرگری ڕوسی ئێس-٤٠٠ بوو لە لایەن تورکیاوە. بەپێی خاڵی شەش لە سزاکان هاوکاری مرۆیی و هاوکاری تەندروستی لەناو سزاکاندا نابن.