سەڵاحەدین بەهائەدین: عێراق لەبەردەم گۆرانكاریەكی ترسناكدایە
  2019-12-11       1123       

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، پێویستە هێزە سیاسیەكانی هەرێم كۆتایی بە ناكۆكی ناوخۆیی بهێنن بە تایبەت کە عێراق لەبەردەم گۆرانكاریەكی ترسناكدایە، دەشڵێت ''وەکو رەوتی ئیسلامسی لە کوردستاندا هەمیشە بە ئەخلاق ڕوبەروی كێشەکان بوینەتەوە''.
 
ئاوێنه‌: سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە پرسەی سدیق عەبدولعەزیز، ڕابەری پێشوی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکرد ''پێویستە هێزە سیاسیەكانی هەرێم لەمكاتەدا كە عێراق لەبەردەم گۆڕانكارییەكی ترسناكدایە ماڵی كوردستان یەكبخەن و بارودۆخەكە دەخوازێت كۆتایی بە ناكۆكیی ناوخۆی بهێندرێت و جیاوازی لە ڕاوبۆچوندا نەبێتە مایەی تێكدانی بارودۆخ و دوژمن پەلكێش نەكرێت بۆسەر هەرێم''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×