ڕووسیا داوای دەست­پێكردنی گفتوگۆی نێوان كورد و دیمەشق دەكات
  2019-12-11       1088       
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت، ''دەبێ كورد و پێكھاتەكانی دیكەی سووریا گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەست پێبكەن''.

ئاوێنه‌: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ''لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی لە كۆنگرەیه‌کی رۆژنامەوانیدا روونی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسیان لە ئاوێتەکردنی کورد کردووە لە پڕۆسەی سیاسی سووریا''.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاشیگەیاند، ''بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، دەبێ پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق بکەن''.

لاڤرۆڤ جەختی کردەوە، بۆ پاراستنی مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، دەبێ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەست پێبکەن و ئاماژەی بەوەش دا، ''بژاردەی سەربازی دۆخی سووریا چارەسەر ناکات و ئەوەی بە لای ئەوانەوە گرنگە دەست­پێکردنی پڕۆسەی سیاسییە لە رێگەی لیژنەی دەستوور''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×