پنتاگۆن: دەبێت لە باكوری سوریا لێكۆڵینەوە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ بكرت
  2019-12-11       1884       

وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە سوریا بكرێت، دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ ئەو وڵاتە و دەشڵێت، ئەگەر سەلمێندرا تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە دەبێت سزای بەرپرسیاران بدرێت.

ئاوێنه‌: مارک ئێسپەر، وەزیری بەگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێسدا رایگەیاند، لە ئێستادا ژمارەی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان 500 بۆ 600 سەربازدایە و لە ژمارەیەک خاڵی چاودێری و بنکەی سەربازی بڵاوەیان پێکراوە.

هەفتەی رابردوش وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەوەی خستەڕو، پرۆسەی کشاندنەوەی سەربازەکانیان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کۆتاییهاتوە و ئێستا نزیکەی 600 سەربازیان لە چەند ناوچەیەکی دیکەی سوریادا جێگیرکردوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×