2019-02-12   783     
ئازاد جەباری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
به‌وته‌ی ئەندامێكی یه‌كێتی له‌ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەگوێرەی حوكمی دادگای فیدراڵی ڕێبوار تاڵەبانی بۆی نییە بچێته‌وه كەركوك. راشیده‌یگه‌یه‌نێت، جگه له‌كه‌ركوك، لەهەر شوێنێك كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومەنی پارێزگا ئه‌نجامبدرێت ئه‌وان ئامادەی نابن.
ئاوێنه: بریاره 18ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆببێـه‌وه‌و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ش كه له‌لایه‌ن رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتژمێر 10ی پێش نیوه‌ڕۆی كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستپێده‌كات‌و دواتر تاوتوێی ره‌وشی ئه‌منی‌و ئیداریی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده له‌خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌شوێنی كۆبونه‌وه‌كه نه‌دراوه، به‌ڵام به‌وته‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی، كۆبونه‌وه‌كه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت.
له‌وباریه‌وه ئازاد جەباری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك به‌میدیای یه‌كێتی ڕاگەیاندووه، "ڕێبوار تاڵەبانی هیچ هێزێكی نییە بۆئەوەی سەرۆكایەتی كۆبونەوەكەی 18ی مانگ بكات، بەگوێرەی حوكمی دادگاش بۆی نییە بچێته‌وه كەركوك، هەركات توانیی بگەڕێتەوە كەركوك قبوڵمانەو ئامادەین لەگەڵی كۆبینەوە".
وتیشی، "هەركاتێك گەڕایەوە كەركوك‌و لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبونەوەی ئەنجامدا، ئێمەش بەشداریی كۆبونەوەكەی دەكەین، ئەگەرنا لەهەرشوێنێك سەرپەرشتی كۆبونەوە بكات، ئێمە ئامادەی ئەو كۆبونەوەیە نابین‌و ناچینە هیچ جێگەیەك بۆ كۆبونەوە".
ناوبراو ده‌ڵێت، "ئەگەر كۆبونەوەكە لەهەولێر یان هەر شوێنێكی دیكە ئەنجامبدرێت، ڕێبوار تاڵەبانی ناتوانێت سەرپەرشتی بكات، چونكە ئەو دادگای فیدراڵی بڕیاری دورخستنەوەی داوە".