سامەڕا..لەتەقینەوەیەكدا حەوت چەكداری حەشدی شەعبی كوژران
  2019-12-12       633       

لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە هێزێكی حەشدی شەعبیدا لە سامەڕا، حەوت چەكداری هێزەكە كوژران و سێ چەكداری دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: سەفا تەمیمی، وتەبێژی هێزەكانی سەرایا سەلام لە كەرتی سامەرا، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، خوكوژێك بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە هێزێكی حەشدی شەعبی كردۆتە ئامانج و لەئاكامدا حەوت چەكداری هێزەكە كوژراون كە هەمویان خەڵكی ناسریەن.

لەلای خۆیشییەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، تیرۆریستێكی خۆكوژ كە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لێخوڕیوە هێزێكی حەشدی شەعبی لە سامەڕا كردۆتەوە ئامانج و لەئەنجامدا حەوت چەكداری هێزەكە كوژراون و سێ چەكداری دیكەش برینداربون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×