به‌نوسراوێكی‌ ره‌سمی‌ راكان جبوری دەسەڵاتەكان لەرێبوار تاڵەبانی ده‌سه‌نێتەوە
  2019-02-12       895       
رێبوار تاڵەبانی، راكان جبوری


به‌نوسراوێكی‌ ره‌سمی‌ راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، سەرجەم دەسەڵاتەكان لەرێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت، سەندرایەوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی نوسراوێكی راكان سەعید جبوری كە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاراستەی سەرجەم یەكە ئیداریی‌و ئەنجومەنە خۆجێیەكانی پارێزگاكەی كردووە، تێیدا هاتووە كە بەپشتبەستن بەنوسراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا سەرجەم دەسەڵاتە كاگێڕیی‌و داراییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەرێبوار تاڵەبانی بسەندرێتەوەو بدرێتە جەمال مەولود سه‌رۆكی‌ ڕاسپێردراوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.

نوسراوەكە، هۆكاری ئەو بڕیارەی گەڕاندۆتەوە، بۆ دەرچونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی  ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت، كە بەهۆیەوە ناتوانێت كارەكانی ئەنجامبدات.

ئه‌م نوسراوه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مرۆ رێبوار تاڵه‌بانی‌ له‌نوسراوێكدا بانگهێشتی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكی‌ كردووه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ 18ی‌ ئه‌م مانگه‌دا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×