پارتەكەی بۆریس جۆنسن هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بردەوە
  2019-12-13       792       

بەپێی ئەنجامە بەراییە رەسمییەكان، پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی بۆریس جۆنسۆن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا زۆرینەی رەهای دەنگەكانی بردۆتەوە كە دەكاتە لانیكەم 362 كورسی لەپەرلەمانی ئەو وڵاتە، ئەوەش بە گەورەترین بردنەوەی حزبەكە دەژمێردرێت لەماوەی زیاتر لە 30 ساڵی رابردودا.

ئاوێنە: دوێنێ پێنجشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچو و شەوی رابردوش پاش كۆتاییهاتنی پڕۆسەكە دەست بە جیاكردنەوەو ژماردنی دەنگەكان كرا.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان پارتی كرێكاران كە ركابەری سەرەكی پارتەكەی بۆریس جۆنسونە، نزیكەی 203 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە كە ئەوەش گەورەترین شكستی ئەو پارتەیە لە دەیەی سییەكانی سەدەی رابردوەوە.

ئەو ئەنجام رێگەدەدات پارتی پارێزگاران بەتەنها حكومەت پێكبهێنێت چونكە زۆرینەی رەهای بەدەستهێناوەو ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی بەریتانیا 650 كورسییە.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا  رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە رێگەی بۆ خۆشدەكات مانگی داهاتو "بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بهێنێتە دەرەوە"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×