تویتەر هەژماری "قەیس خەزعەلی" راگرت
  2019-12-13       1041       

تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لە دوێنێ پێنجشەممەوە هەژماری قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی هەقی سەربە حەشدی شەعبی راگرتوەو نوسینگەی ناوبراویش لەوبارەیەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

ئاوێنە: كاتێك دەتەوێت بچیتە ناو هەژماری خەزعەلی لە تویتەر پەیامێكی هۆشداری دەبینی كە تێیدا نوسراوە، ئەم هەژمارە بەشێوەیەكی كاتی راگیراوە بەهۆی بونی چالاكی نائاسایی.

راگرتنی هەژمارەكەی خەزعەلی دوای ئەوە دێت كە رۆژی دوشەممە هۆشداری دابو لەوەی كە خۆپیشاندانەكانی رۆژی سێشەممەی بەغدا كوژراوی زۆری لێدەكەوێتەوەو بانگەوازەكانیش بۆ خۆپیشاندانی چەند ملیۆنی لە پایتەختی عێراق بە پلانێكی "هەواڵگری و قێزەون" ناوبردبو.

خەزعەلی هەروەها بەر لە راگرتنی ئەكاونتەكەی، دوێنێ لە تویتێكدا نوسیبوی "تاكەی پشێوی و غیابی یاسا و لاوازی هێزە ئەمنییەكان و بەربڵاوی چەك و میلیشیا قێزەونەكان بەردەوام دەبێت." ئەوەش روبەڕوی رەخنەی گاڵتەئامێزی چالاكوانان بوەوە.

یەكێك لە چالاكوانانی عێراقی لەتویتەر لەگەڵ دانانی وێنەیەكی ئەو تویتەی خەزعەلیدا، وەك تانەیەك ناوبراوی بە "چالاكوانی مەدەنی و ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی" ناوبردوە.

ئەمڕۆش نوسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی هەق لە رونكردنەوەیەكدا رایگشتی ئاگاداركردۆتەوە كە دوای "رێكارە بێ پاسەوەكان"ی تویتەر بۆ راگرتنی هەژماری قەیس خەزعەلی، كەسێك هەڵساوە بە دروستكردنی هەژمارێكی وەهمی بەناوی ناوبراوەوە كە تویتی ناڕاست و هەڵبەستراوی تێدا بڵاودەكاتەوە.




زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×