پۆلیسی ئیتاڵیا، رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی تۆڕێكی قاچاغچییان ده‌ستگیركردوه
كه ده‌یان په‌نابه‌ریان له یۆنانه‌وه گواستوه‌ته‌وه بۆ باشوری ئیتالیا‌و یەكێك
لە سەرۆكی تۆڕەكان كوردە.
ئاوێنە: به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی ئیتاڵیا، یه‌كێك له‌و تۆڕانه‌ی
ده‌ستگیركراون، كوردێكی سوریا سه‌رۆكایه‌تی كردوه‌و یه‌كێكیشیان هاوڵاتییه‌كی ئیتاڵیایه.
رونیشیكردووه‌ته‌وه، په‌نابه‌ره‌كان له وڵاتانی خۆیانه‌وه گه‌یشتونه‌ته
توركیا و له‌وێوه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ یۆنان و پاشان گروپه قاچاغچییه‌كان له ئه‌سیناوه
ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایان كردون.