ئەڵمانیا دو دەزگای ڕاگەیاندنی نزیک لەپه‌كه‌كه‌ داده‌خات
  2019-02-12       1101       

پـۆلیسی ئەڵمانیا  دو دەزگای ڕاگەیاندنی کوردی کە نزیکن لەپارتی کرێکارانی کوردستان داده‌خات‌و وەزیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، گوتویەتی سەرەڕای ئەوەی پەکەکە لەئەڵمانیا قەدەغەکراوە، بەڵام هێشتا چالاکە".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هەردو دەزگای ڕاگەیاندنی میزۆپۆتامیاو میر مەڵتیمیدیا کە ئۆفیسەکانیان لەهەردو ویلایەتی ڕاین- وێستفالیای باکورو ساکسۆنیای خوارون، قەدەغەکراون.

وەزارەتەکە ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئەو دوو دەزگایە بۆ قازانجی پارتی کرێکارانی کوردستان کاریانکردووە کە لەساڵی 1993وە لەئەڵمانیا بەڕێکخراوێکی "تێرۆرستی" وه‌سفكراوه‌.

میزۆپۆتامیا لەسەر ماڵپەڕەکەی وتاری سیاسی کوردی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە ئەوانەی پەیوەستن بەپەکەکەو عەبدوڵڵا ئۆجەلانی ڕێبەری دەستگیرکراوی پەکەکە. میر مەڵتیمیدیا لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕیکڵامی بۆ گۆرانی‌و موزیکی کوردی کردووە.

هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ده‌ڵێت، "سەرەڕای ئەوەی پەکەکە لەئەڵمانیا قەدەغەکراوە، بەڵام هێشتا لەوڵاتەکە چالاکە، بۆیە دەبێت یاسا جێبەجێ بکرێت".

بەپـێی ئاماره‌كانی‌ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، پەکەکە نزیکەی 14500 لایەنگری لە وڵاتەکەدا هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×