عارف تەیفور: کێشەکانی بەغداو ھەرێم‌و کەرکوک سێ کێشەی لەیەک جودان
  2019-02-12       946       
عارف تەیفور

عارف تەیفور رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پارتی كێشه‌كانی‌ بەغداو ھەرێم‌و کەرکوک بەیەکه‌وه‌ نابەستێتەوە، به‌وی‌ ئه‌و، "چونكه‌ سێ کێشەی لەیەک جیاوازن".

ئاوێنه‌: له‌باره‌ی‌ رێكه‌وتنی‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌، عارف تەیفور، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "یەکێتی داوای یەک پاکێجی دەکات، ئێمە وەک پارتی نەکێشەی ھەرێم نەکێشەی کەرکوک نەکێشەی بەغدا بەیەکه‌وه‌ نابەستینەوە، سێ کێشەی لەیەک جیاوازن".

وتیشی‌، "لەگەڵ یەکێتی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێککەوتوین، یەک لەو خاڵانە بۆ ١٨ی مانگ کۆبونەوەی پەرلەمان‌و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئه‌نجامبدرێت‌و سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت، ھیوادارین ئەوە ببێت‌و دواتریش کێشەکانی تر لەکێشەی کەرکوک‌و کێشەی بەغدا دەتوانین باسی بکەین‌و لەکۆبونەوەو دانوستاندا بین". 

لەبارەی بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەحکومەت، عارف تەیفور وتی‌، "کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەمافی خۆیانی دەزانین ئەگەر بەشدار ببن لەحکومەت کە حەوت کورسییان بەدەستھێناوە، ئەگەر حەزیان لێبێت بەشداری بکەن ئەوە ئێمە مانعمان نییەو پێشوازییان لێدەکەین". 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×