ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لەبەغدا دەكات لێكۆڵینەوە لەكوشتنی خۆپیشاندەران بكات
  2019-12-14       574       

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە حكومەتی عێراق دەكات لێكۆڵینەوە سەبارەت بە بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و سەركوتكردنیان بكات.

ئاوێنە: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنەكە زۆر نیگەرانن سەبارەت بە كوشتنی خۆپیشاندەران لەعێراق و هەروەها سەبارەت بە دەستگیركردنی بێ پاساوی خۆپیشاندەرانی بێچەك.

هەروەك ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بە تێوەگلانی چەند گروپێكی چەكدار لە كوشتن و كردنە ئامانجی خۆپیشاندەراندا و داواشی لە حكومەتی عێراق كردوە لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×