وەزارەتی تەندروستی ھۆشداری دەداتە كۆمپانیاكانی دەرمان
  2019-12-14       1278       

وەزارەتی تەندروستی، ھۆشداری دەداتە كۆمپانیاكانی دەرمان كە پابەندی رێنماییەكانی حكومەت بن و چەندین مەرجیشی بۆ چۆنیەتیی مامەڵەكردن بە دەرمان داناوە، وتەبێژی وازەرەتەكەش دەڵێت، لە دوای سەری ساڵەوە، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە دەستپێدەكات كە پابەندی جێبەجێكردنی مەرجەكانی حكومەت نین.

ئاوێنە: دكتۆر محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"كار بۆ دامەزراندنی دەزگای خۆراك و دەرمان دەكرێت و وەزارەتی تەندروستی وەك بەشێكی كاریگەر لەو دامەزراوەیە، رۆڵی خۆی دەبێت، بەردەوامیش لیژنەكان لە بازاڕ چاودێری رەوشی دەرمان دەكەن، لە روی دانانی نرخ و كوالێتی دەرمان و چۆنیەتی گواستنەوەو كۆگاكردنی دەرمان و لیژنەكانی وەزارەتیش سەرقاڵی كارەكانیانن، دواھۆشدارییش دراوەتە كۆمپانیاكانی تایبەت بە دەرمان، كە تا كۆتایی ئەم مانگە پابەندی رێنماییەكان نەبن، سزا دەدرێن."

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتیشی"ھەر كۆمانپایەكی دەرمان پابەندی بڕیارو رێنماییەكانی حكومەت نەبێت، ئەو كۆمپانیایە دادەخرێت، لەماوەی یەك مانگیشدا واتە تا كۆتایی ئەم مانگە، پێویستە كۆمپانیاكانی دەرمان پابەندی جێبەجێكردنی ھەمو ئەو مەرجانە بن كە حكومەت بۆی داناون."

دكتۆر محەمەد قادر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"لە ھەرێمی كوردستان ٢٨٠ كۆمپانیای تایبەت بە دەرمان و پێداویستیی پزیشكی ھەن و ژمارەیەك كۆمپانیاش بەھۆی سەرپێچییەوە سزا دراون، بەڵام ئامارەكان لای كۆالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمانن، چونكە سزادانی كۆمپانیا ھەر داخستن و گرتن نییە، بەڵكو كەیسیان بۆ دەكرێتەوەو بەپێی سەرپێچی سزایان بۆ دیاری دەكرێت."

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×