عادل عەبدولمەهدی: پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی‌ به‌غدا بکات
  2019-02-12       1388       
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ حكومه‌تی‌ هەرێمی‌ كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند بکات.

ئاوێنه‌: له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆی‌ كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ سازیكرد، عادل عەبدولمەهدی باسی‌ له‌رێكه‌وتنی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كردو رایگه‌یاند، پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.

له‌باره‌ی‌ بودجه‌شه‌وه‌، ناوبراو وتی‌، وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بەجێبەجێکردنی یاسای‌ بودجەی ئەمساڵ.

پێشتر سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە 450 هەزار بەرمیل نەوت، هه‌رێم پابەندە بەوەی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی عێراق بکات. تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت تێپەڕدەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×