خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامی هەیە
  2019-12-14       612       

وەك ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە پشتگوێ خستنی داواكارییەكانیان بۆ دابیكردنی خزمەتگوزارییەكان و رەخساندنی دەرفەتی كار، دەیان کەس لە بەردەم كێڵگەی نەوتی مەجنوون باكووری پارێزگا بەسرە باشووری عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئاوێنه‌: میدیاکانی عێراق رایانگەیاند ''دەیان کەس لە بەردەم دەروازەی سەرەكی كێڵگەی نەوتی مەجنوون باكووری بەسرە گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتیی دەردەبڕن بەرامبەر ئەوەی كە حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەم داواكارییەكانیان نەهاتوون''.

لای خۆیەوە ئەفسەر لە سوپای عێراق، ملازم محەمەد خەڵەف لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاکان پشتڕاسیكردەوە كە دەیان كەس لە بەردەم كێڵگەی نەوتی مەجنوون باكووری بەسرە گردبوونەتەوە و داوا دەكەن خزمەتگوازرییەكان و دەرفەتی كارییان بۆ دابین بكرێت.

محەمەد خەڵەف وتیشی: ''هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی توندیان لە دەورووبەری دەروازەكانی كێڵگە گرتووەتەبەر، ئەویش بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێك ئەگەر لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە رووبدات''.

كێڵگەی مەجنوون بە گرنگترین كێڵگەی نەوت لە باشووری عێراق دادەندرێت بەو پێەی ٨٠ لەسەدای نەوتی ئەو وڵاتە لەو كێڵگەیەوە هەناردە دەكرێت.

ئەو خۆپیشاندانەی كە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە دژبە حكوومەت لە شاری بەغداد پایتەخت و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور ئەنجام دەدرێن درێژەیان هەیە، پشتبەستن بە ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا ٤٩٢ كەس كوژراون و ١٧ هەزار كەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×