2019-12-14   983     
ڕه‌وتی سه‌در، محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی كه وه‌ك به‌هێزترین كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رده‌كه‌وێت ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی ناوی وه‌ك به‌هێزترین كه‌سایه‌تی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا وازهێنانی له حیزبی ده‌عوه ڕاگه‌یاندووه.
جگه له‌وه‌ی سه‌در به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ دژایه‌تی كاندید بوونی شه‌یاعی ڕاگه‌یاند، له‌ماوی رابردوشدا چه‌ند كه‌سایه‌تییكی نزیك له‌سه‌در، ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه به‌هیچ جۆرێك به‌كاندید بوونی محه‌مه‌د شه‌یاعی ڕازی نین، باسیان له‌وه‌شكردووه، ''پاش چه‌ندساڵ دزیكردن، ئێستا وای له‌حیزبی ده‌عوه هێناوه''.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه له هادی عامری و سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی شیعه‌كان هاتونه‌ته هه‌ولێر و چاویان به هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌سعود بارزانی كه‌وتووه تا پشتگیری كورد به‌ده‌ست بهێنن بۆ محه‌مه‌د سه‌یاع سودانی
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شیعه‌كان له‌كاتێكدایه، خۆپیشانده‌ران و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی عێراق داده‌كه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌بێت سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نه‌بێت وه له ساڵی 2003 به‌دواوه هیچ پۆستێكی وه‌رنه‌گرتبێت.