كۆنگرێسی ئەمریكا بە نیازە سزا بەسەر ژمارەیەک سەركردەی حەشدی شەعبیدا بسەپێنێت
  2019-12-14       705       
كۆنگرێسی ئەمریكا سەرقاڵی پڕۆژەیەكی نوێیە، بۆ سەپاندنی سزا بەسەر نۆ سەركردەی هێزەكانی حەشدی شەعبی، لە عێراق.

ئاوێنه‌: بە پێی میدیاكانی ئەمریكا، كۆنگرێسی ئەو وڵاتە سەرقاڵی تاووتوێكردنی پڕۆژەیەكی نوێیە، بە مەبەستی سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەك سەركردەی حەشدی شەعبیدا لە عێراق، جگە لەوەش ئیدارەی واشنتۆن بە نیازە سزای زیاتر بەسەر جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبیدا، بسەپێنێت.
ماوەیەك بەر لە ئێستا، ئیدارەی واشنتۆن بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە سەركوتكردنی خۆپیشاندەران، سزای بەسەر چوار لێپرسراوی عێراقدا، سەپاند.

ڕۆژی هەینیش، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، بە تۆمەتی هاوكاریكردنی حزبوڵای لوبنانی، سزای بەسەر ژمارەیەك كەسایەتی و كۆمپانیای لوبناندا، سەپاندبوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×