یەكگرتوو پێش كۆتایی ئەمساڵ کۆنگرە ئەنجام ده‌دات
  2019-12-14       595       

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند ''بڕیاردرا لە ڕۆژانی پێش كۆتایی ئەمساڵدا كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوو ئەنجام بدرێت''. 

ئاوێنه‌: ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند ئەکگررتوو دوا كۆبوونەوەی ئاسایی خولی حەوتەمی خۆی ئەنجامدا و لە كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتی كۆنفڕانسەكان لەلایەن لیژنەكانەوە خرایەڕوو.لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرکردایەتی یەکگرتوودا هاتووە "لەكۆبوونەوەدا دوا ئامادەكاریەكان بۆ گرێدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو تاوتوێ كرا و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە وەرگیرا، لەو میانەیەشدا بڕیاردرا، كە لە ڕۆژانی پێش كۆتایی ئەمساڵدا كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوو ئەنجام بدرێت".

دەقی ڕاگەیەندراوەکە
بسم الله الرحمن الرحیم
بەلاغی كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 14/12/2019 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی د. هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دوا كۆبوونەوەی ئاسایی خولی حەوتەمی خۆی ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرەتا راپۆرتی كۆنفرانسەكان لەلایەن لێژنەكانەوە خرایە ڕوو كە لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە چوار كۆنفرانس بۆ سەرجەم ئەندامانی كۆنگرە لە شارەكانی ( دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر ) سازكرا و بەسەركەوتوویی كارنامەی كۆنفرانسەكان بەئەنجام گەیەنران.
لەتەوەرێكی تردا دوا ئامادەكاریەكان بۆ گرێدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو تاوتوێ كرا و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە وەرگیرا، لەومیانەشدا بریاردرا كە لە رۆژانی پێش كۆتایی ئەم ساڵدا كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوو ئەنجام بدرێت.
لە كۆتایی دا ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەوپەڕی رێز و سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم رێكخستنەكان و دەزگاكانی راگەیاندن و مەڵبەند و دەزگا و ئۆڕگانەكانی حیزبی كرد كە لەماوەی خولی رابردوودا هەموو تواناكانی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ خزمەتكردنی كاروانی شكۆداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
كۆبوونەوە هیوای خواست كە خوای پەروەردگار پشتیوان و هاوكارمان بێت بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كە بتوانێت بڕیار و ستراتیژی نوێ بۆ خولی داهاتوو دیاری بكات و لە ئاست داخوازیەكانی قۆناغەكە دا بێت ..
خوای گەورە پشتیوان و رێ نیشاندەری هەموان بێت .
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×