پەرلەمانى عیراق موچەی مانگانە بۆ ١٠٣٣ ھاوڵاتی کەمدەرامەتی كه‌ركوك دابیندەکات
  2019-12-14       845       
ئەندامێکی پەرلەمانى عیراق رایدەگەیەنێت، ناوی ١٠٣٣ کەسیان داوە بەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، رەزامەندی دراوە بە دابینکردنی موچەیەکی مانگانە بۆیان.

ئاوێنه‌: ئەڵماس فازڵ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، "لە رێگای دوو نوسراوی جیاوە ناوی ھەزار و سی و سێ ١٠٣٣ ھاوڵاتی کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت و شایستەی شاری کەرکوکمان ئاڕاستەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق کرد، بەمەبەستی دابینکردنی ھاوکاریی کۆمەڵایەتی".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "وەزیر ڕەزامەندیی لەسەر نوسراوەکانمان دەربڕی و لە ئێستاشدا لەلایەن لیژنە و تیمە تایبەتەکانی بەرێوبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کەرکوک رێکارە یاساییەکان بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر".

وتیشی "رۆژانە لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بەو خێزانانەوە دەکرێت و دواتریش سەردانی ماڵەکانیان دەکەن تاوەکو بەزووترین کات کارە پێویستەکانیان بۆ ئەنجامبدەن  و سودمەند بن و ئاستی بژێوی ژیانیان باشتر بێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×