‎لە٢٤كاتژمێردا چی ڕویدا لەبەریتانیا؟
  2019-12-15       1751       

‎كاوە ڕەش - بەریتانیا

 
‎هەڵبژاردنی پێش وەختەی پارلەمانیی ئەم جارەی بەریتانییەكان،زیاتر لەڕاپرسی دەچوو،  لەسەر پرسی برێكزت، نەك هەڵبژاردنی گشتی. ‎هۆكاری سەرەكی ئەو هەڵبژاردنەش، دیساناوە گرێ دراوی  پرسی  مشتومڕی سێ ساڵەی دەرچون و دەرنەچونی بەریتانیا  بوو لەیەكییەتی ئەوروپا. ‎

 

سەرۆكی كامپەینی دەرچونی بەریتانییەكان لەیەكییەتی ئەوروپا، كەئەو كات بۆریس جۆنسن بوو، توانی ڕاپرسییەكە لەقازانجی بەرەی دەرچون سەربكەوێنێ.  دواتریش كەچانسی پۆستی سەرۆك وەزیرانی مسۆگەر كرد، بڕیاڕی دا ئەو پرسە كۆتایی پێبهێنێ، بەوەی  شەمەندەفێری  ڕیفراندۆم بگەیەنێتە دوا وێستگە. ‎بەڵام بەشێك لەئەندام  پارلەمانی  پارتەكەی یاخی بون و دەنگیان دژی  بڕیاڕو كارەكانی سەرۆك وەزیران دەددا!لەپارلەمان،  بەمەش كارەكانی بەرەوپێش چونی سەرۆك وەزیران و حوكمەتەكەی  كەوتبونە دۆخی چەق بەستنەوە. واتا پارلەمانێكی هەڵواسراو هاتبوە گۆڕی، تەواوای هەنگاوەكانی بەرەوپێش چونی ووڵاتی ڕاگرتبوو. سەرئەنجام بڕیاڕی هەڵبژاردنی پێشوەختە  پەسەند كرا.
‎ لەهەڵبژاردنێكی شەفاف و بێگەردا پارتی پارێزگاران  كەماوەی دەساڵە فەرمانڕەوایە، جارێكی دیكە توانی دەسەڵات بگرێتەوە دەست بۆ ماوەی پێنج. ساڵی داهاتوو،  بەزۆرینەیەكی بێ بەربەست لەپارلەماندا.
‎لەوەتەی ساڵانی هەشتاكانەوەو لەسەردەمی مارگرێت تاچەرەوە،  بۆ یەكەم جارە ژمارەی كورسییەكانی پارتی پارێزگاران  بگاتە ٣٦٥ كورسی. تەنها لەو هەڵبژاردنەدا توانیوەتی ٤٧ كورسی زیاتر مسۆگەر بكات. بۆریس جۆنسنی سەركردەی پارتەكە، ئەوسەركەوتنەی بەمێژووی  وەسفكر بۆ خۆی پارتەكەی.
‎لەبەرامبەردا پارتی كار بەسەرۆكاتی جێرمی كۆربین، ٥٩كورسی لەدەستدا، سەرۆكی پارتی كار، دڵتەنگی و نیگەرانی خۆی نیشاندا بەو دەرئەنجامە.
‎ لەلایەكی دیكەوە بەشێكی  ئەو پارتانەی دژی دەرچونی بەریتانیایە  بوون لەیەكییەتی ئەوروپا، ژمارەی كورسییەكانیان كەمی كرد، جگە لەپارتی نیشتمانی  سكۆتلەندی .
‎لیبڕال دێموكراتی  بەریتانیا بەدروشمی هەڵوەشاندنەوەو ڕاگرتنی دەرئەنجامی ڕاپرسی  چوبوە ئەو دەنگدانەوە، تەنانەت سەرۆكی پارتەكە نەیتوانی كورسیەكەی خۆی مسۆگەر بكاتەوە.
‎پارتی DUP   كەهاوپەیمانی حوكمەتەكەی بۆریس جۆنسن بون و ئەوانیش دژی حوكمەت دەنگیاندا بوو، لەم هەڵبژاردنە شكستیان هێناو دوو كورسیان لەدەستدا.
‎ لەو هەڵبژاردنەدا جارێكی دیكە بەریتانییەكان  دووپاتیان كردەوە كەوئەوان دەیانەوێ ئەنجامی ڕاپرسیەكەیان جێبەجێ بكرێت. 
‎بەشێكی زۆریان بێزار بون لەو  مشتومڕە توندانەی نێو پارلەمان لەسێ ساڵی ڕابردودا كەهیچ ئەنجامێكیان نەبووە.
‎پارتی پارێزگاران لەماوەی دەساڵی ڕابردودا توانیوەتی  ڕێژەی بێكاری بۆ نزمترین ئاست لەمێژووی بەریتانیادا بهێنێتە خوارەوە. لەگەڵ ئەوەش كرێی كاتژمێرەكانی كاركردنی بەرزكردۆتەوەو بڕیارە زیاتریشی بكات. یەكئك لەبڕیاڕو بەرنامەكانی پارتی پارێزگاران  پرسی كۆچبەرانی ئەورپی و دەرەوەی یەكییەتی ئەوروپایە. بڕیارە پرۆسەی پێدانی فیزای كار بەوانەی كاراماو شارەزاو لێهاتون و پێویستن بۆ كەرتەكانی ووڵات  خێرا بكات. 
‎لەگەڵ ئەوەش هاوشێوەی ئۆسترالیا،  سیستەمی وەرگرتنی پەنابەران پەیڕەو دەكات.
‎ئەوەی لە٢٤ كاتژێردا ڕوویدا هەڵبژاردن و دەركەوتنی ئەنجانەمەكەی بوو. هەرلەو ماوەیەدا سەرۆكی پارتی كۆنسەرڤاتیڤ  چوە دیداری شاژنی ووڵات  بۆ پێدانی متمانە بۆ دروستكردنی كابینەی نوێی حوكمەتەكەی بڕیارە ئەمڕۆ بۆریس جۆنس لەگەڵ تەواوی ئەندامە دەرچوەكان كۆبێتەوە. ڕۆژی دووشەممە ئامادەكاری دەكرێ لە بینای پارلەمان بۆ سوێند خوارنی ئەندامانی نوێ. سئ شەممە تەواوی ئەندامانی پارلەمان  سوێند دەخۆن.١٩ دیسەمبەر شاژن بەفەرمی خولی نوێی پارلەمانی  بەگوتارێك دەكاتەوە. پێ دەچێ بەرلەهاتنی سەری ساڵی نوێش پرسی برێكزت  كۆتای پێ بهێندرێت و لەلایەن پارلەمانەوە بەتەواوی تێپەڕێندرێت
‎هەربۆیە وەك دیاریەكی كریسمس ٢٠ی دیسمبەر جارێكی دیكە ڕێككەوتن نامەكەی بۆریس  جۆنس لەسەر پرسی جیابونەوە دێتە پارلەمان  و تئدەپەڕێندرێت.
‎لەو هەڵبژاردنەدا  چوار كورد بەربژێر بوون ،بەڵام  دوو كورد سەركەوتن كەیەكێكیان، نەدیم زەهاوی  بوو، كەجارێكی دیكە هەڵبژێردرایەوە، هەروەها  فڕیاڵ كلارك،  توانی كورسیەك بۆ پارتی كار مسۆگەر بكات.
‎هەرچەندە سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا،  زۆر پەیوەست نیە بەوەی كام پارت دەسەڵاتدارە، بەڵام زۆەبەی كوردەكانی بەریتانیا خۆیان بەنزیك تر لەپارتی كار دەزان، هەربۆیە ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، دەنگ دەدەن بە پارتی كار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×