ئەمڕۆ موچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیە سیاسیەکان دابەشدەکرێت
  2019-12-15       837       

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ، موچەی وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراوان و زیندانیە سیاسیەکان دابەش دەکرێت.

ئاوێنه‌: هەتا ئێستا موچەی مانگی ئەیلولی هەریەکە لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، یەکەکانی حەفتا و هەشتا،  وەزارەتی پەروەردە، دارایی، و تەندروستی دابەشکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی سەریساڵ و پشووەکانەوە، حکومەتی عێراق ئەم مانگە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی زوتر لە وادەی خۆی ناردوە، و لە چەند رۆژی رابردوودا موچەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

هاوکات، پێشتر ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم دڵنیای دابووە فەرمانبەران، کە موچە هێچ کێشەیەکی نیە و هەموو 30 رۆژێک دابەش دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×