جەمیل بایك: لەدوای كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا رۆژئاوای كوردستان تەنها نابێت
  2019-02-13       1462       

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی دەستەی بەرێوەبەری كۆماجڤاكێن كوردستان "كەجەكە" رایدەگەیەنێت ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان هێزێك نیە لەلایەن ئەمریكاوە دروستكراوبێت، باس لەوەش دەكات لەدوای كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا رۆژئاوای كوردستان تەنها نابێت.


ئاوێنە: جەمیل بایك، هاوسەرۆكی دەستەی بەرێوەبەری كۆماجڤاكێن كوردستان "كەجەكە" لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ گۆڤاری "لۆوەكلاس" ی ئەڵمانی رایگەیاند پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ روسیا دەگەرێتەوە بۆ پێش بریاری كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا،  ئاماژەبەوەش دەكات كوردانی هەر چوارپارچەی كوردستان‌و ئەڵمانیا‌و بەریتانیا‌و فەرەنسا‌و هێزە دیموكراتییەكانی جیهان پشتیوانی لە هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" دەكەن.


پێشی وایە ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان لەباكور‌و رۆژهەڵاتی سوریا سەركەوتنی بەدەستهێناوە، ئاماژەبەوەش دەكات ئەو ئەزمونەی لەرۆژئاوای كوردستان دروست بوە دروستكراوی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا نیە‌و لەدوای كشانەوەی سوپای ئەمریكاش رۆژئاوای كوردستان بە تەنها نابێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×